به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵامی نامەی داخوازیی لەکارکشانەوەی «موحسین ڕەزایی» سکرتێری کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامی نووسی: جەنابی بەڕێز دکتۆر «موحسین ڕەزایی» ھەوڵ و زەحمەتەکانت لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە سکرتاریەتی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامی لە بیر ناچێتەوە. وێڕای قەبوڵ کردنی داخوازیی کشانەوەت، سەرکەوتنت لەو بەرپرساریەتییە تازەیە دا لە خوداوەندی تاقانە ئاوتەخوازم.
«ڕەزایی» ماوەیەک لەمەوپێش بە بڕیاری ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وەکو یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئابووری دیاری کرا.
342/